AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٨ ١٢:٢٤

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران هەڕەشەی لە یارمەتیدەرانی ئەمریکا کرد

سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران هەڕەشەی لە یارمەتیدەرانی ئەمریکا کرد

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دا لە هەر جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی لە هۆشدارییەکدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە سەبارەت بە هاوکارییەکانی سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا نووسی: وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس کە بەیاننامەی جۆراوجۆریان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە ڕێگە نادەن ئەمریکا خاکەکانیان لە دژی ئێران بەمار بهێندرێت، پێویستە بزانن کە هیچ شتێک لە چاوی ئێمەدا شاراوە نییە.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: پێناچێت ئەم ژمارەیە لە فڕۆکە سەربازییەکان، بەتایبەتی فڕۆکە خەزنی سووتەمەنی، بەبێ ئاگاداری وڵاتانی میواندار، لە بنکە ناوچەییەکاندا بن.

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: هۆشداری دەدەین کە هەر هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ سوپای شەڕانگێزی ئەمریکا یەکسانە لەگەڵ هاودەستی لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.

News ID 60228

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha